ناتۆ: هۆشدارییەكەی پوتن نابەرپرسیارانە و مەترسیدارە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی پۆتن هێزە ئەتۆمیەكەی وڵاتەكەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند:"  هۆشدارییەكە "نابەرپرسیارانە" و " مەترسیدار" ە.

یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، شێوازی قسەکردنی پوتن لەوبارەیەوە "مەترسیدارە. ئەم رەفتارەی نابەرپرسانەیە".

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژە بەوە دەکات، "بە دڵنیاییەوە، ئەگەر ئەم قسانە و ئەوەی لە ئۆکرانیا دەیکەن لە بەرپاکردنی جەنگ دژی دەوڵەتێکی سەروەر و سەربەخۆ و ئەنجامدانی داگیرکارییەکی تەواو لە ئۆکرانیا، پێکەوە گرێبدەیت؛ ئەوە دەردەکەوێت کە دۆخەکە چەند مەترسیدارە".

سکرتێری گشتیی ناتۆ داوا لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکات کە "بەڕاستی یەکبگرن" دژی دەستدرێژیی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و "هەڕەشە زارەکییەکان"ی پووتین.

ستۆڵتنبێرگ ئاماژە بەوە دەکات "ناتۆ جەنگی لەگەڵ روسیا ناوێت و رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانمان ناوێت.. ئێمە هاوپەیمانێتییەکی بەرگریکارین، بەڵام دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی کە لێکتێگەیشتنی هەڵە و هەڵە تێگەیشتن لە تواناکانمان بۆ بەرگری و پاراستنی هاوپەیمانەکانمان رێگەپێدراو نییە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار