گازپرۆم-ی روسی: لە گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا لە رێگای ئۆكرانیاوە بەردەوام دەبین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمپانیای گازپرۆم-ی روسی رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا لە رێگای ئۆكرانیاوە و ھێرشی سەربازیی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، كاریگەریی نەكردووەتە لەسەر ھەناردەكردنی غاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا.

ئاژانسی ھەواڵیی "TASS"ی روسیی بڵاوی كردەوە، سێرگی كۆبریانۆڤ، وتەبێژی كۆمپانیای گازپرۆم، رایگەیاندووە "لە ٢٧ی ئەم مانگەوە، قەبارەی غازی گواستراو بۆ ئەورووپا، دەگەیەنین بە ١٠٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجا لە رۆژێكدا".

سێرگی كۆبریانۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، ھێرشی سەربازیی روسیا بۆسەرئۆكرانیا، كاریگەریی نەكردووەتە سەر ھەناردەكردنی غاز لە روسیاوە بۆ ئەوروپا و وتی: "ھەناردەكردنی غاز لە روسیاوە بۆ ئەوروپا، وەك ئەوەی ئێستا ھەیە، بەردەوام دەبێت".

كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەورووپا، ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا بەھۆی ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا رێككەوتن لەسەر دەركردنی بانكەكانی رووسیا لە كۆمەڵەی پەیوەندیی دارایی جیهانیی نێوان بانكەكان "SWIFT" كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار