هۆشیار زێباری سکاڵا لەسەر قائانی تۆمار دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند:" سکاڵا لەسەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس تۆماردەکەم".
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر قائانی تۆماردەکات بەهۆی ئەوەی هەندێک دیبلۆماتکاری ئێرانیی لەپشت کاندیدکردنیەوە بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاند:" بڕیارەکەی ئەمدواییە کە دژی ئەو بووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە".
بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دورخرایەوە، ئەویش بەهۆی ئەو دۆسیە یاساییانەی دژی ناوبراو جوڵێندران.

بابهتی پهیوهندیدار