بەریتانیا هەرەشەی ئەتۆمی لە روسیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند:" پێیوانییە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا چەکی ئەتۆمی لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بەکاربهێنێت". دەشڵێت: "چەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەمان دەخەینە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە".

وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێت نیگەرانبین کە دەوڵەتێکی وەکو روسیا باوەڕی وایە کە یاساکان بۆ ئەوان نین"، دەشڵێت، دەبێت خۆیان ئامادەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دێتەپێش.

بە وتەی واڵاس، هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا لەژێر گوشاردان و خۆیان رێکدەخەنەوە، "ئۆکرانیییەکان شەڕێکی زۆر سەخت دەکەن". وەزیرە بەریتانییەکە پێیوایە کە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا "هەڵسەنگاندنی هەڵە"ی کردووە لەوەی باوەڕی بەخۆی هێناوە گەلی ئۆکراینا چاوەڕوانی ئەوە بووبن ئازادبن لەدەست حکومەتی وڵاتەکەیان.

وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەشڵێت، "دەبێت خۆمان ئامادەکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دێتەپێش کە لەوانەیە بۆردوومانی بێبەزەییانەی شارەکان، پێشڕەویی زیاتری سەربازی و کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێبکەوێتەوە، ئەوەش ترسناکە".
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار