چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی قبووڵکراو نییە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تییەکە له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه. لە راگەیێندراوێکیشدا دەڵێن، "بڕيارى دادگای فيدراڵیی عێراق پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما راسته‌قينه‌كانى سيستمى فيدراڵييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه."
بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، چوار سەرۆکایەتییەکە جەختدەکەنەوە کە بڕیارەکه‌ى دادگای باڵاى فيدراڵیی عێراق "قبووڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستوورییەکانی."
دەشڵێت "به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو رێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت."
چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان چەند خاڵێکیشیان لەبارەی بڕیارەکە خستووەتەڕوو:
1- بڕيارى دادگای باڵاى فيدراڵیی عێراق پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما راسته‌قينه‌كانى سيستمى فيدراڵييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
2- بڕياره‌كه‌ى دادگای فیدراڵیی عێراق به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستووريى ده‌ستووره، چونكه بووه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگەى فيدراڵی و پاشگه‌زبوونه‌وه‌يه له سيستمى فيدراڵی.
3- دادگا له بڕياره‌كه‌يدا پشتى به ياساكانى ساڵانى 1976 و 1985ـی عێراق به‌ستووه كه ياساى ناوه‌ندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى 2005ـى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سيستمى حوكمى له عێراق له ناوه‌ندييه‌وه بۆ سيستمێكى فيدراڵى گۆڕيوه و به‌ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگا‌كان و دەسەڵاتی فيدراڵى دابەش کردووە.
4- هه‌رێمى كوردستان پێى وايه ئه‌م بڕياره جگه له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵييه، له هه‌مان كاتدا پێشى وايه مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه، به‌تايبه‌تيش كه عێراق به دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستىی سياسى، ئه‌م بڕياره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
5- دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (112)ـى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدراڵیيەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسایی خۆيان جێبه‌جێ بکەن به دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عێراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007 و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌وكاتى فيدراڵ له‌و ره‌شنووسه هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو.
6- بە گرنگی دەزانین دادگاى باڵاى فيدراڵیی عێراق به ياسايه‌كى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (92)ى دەستوور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستوورييانه‌ش به‌پێى ده‌ستوور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدراڵين.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتيی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسيیەکانی ناوخۆی ھەرێمى كوردستان و عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر رێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان. ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان رێكارى یاسایی و دەستووريی پێويست ده‌گرێته‌به‌ر و ئەنجوومەنی دادوەريی ھەرێمی کوردستان لە پێگە دەستوورییەکەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراقدا بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستووریبوونی مافەکانی ھەرێمی کوردستان."
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور "ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه و بەردەوام دەبێت له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى، دۆستانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌ن."
