سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانیش دیاری دەکرێن".
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوبات 2022 محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانیش دەنگیان لەسەر دەدرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕ، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە، چارەسەرێک بۆ ئەو کاریگەرییە نەرێنیانە بدۆزێتەوە کە بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هاتونەتە ئاراوە و چارەسەرەکەش لە دوو هەفتەدا رادەستی پەرلەمان بکرێت.
ئەوەش لەکاتێدایە بڕیارە سبەی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر یاسایی بوون یاخود نایاسایی بوونی دوبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بدات.
