عەلی حەمە ساڵح: پێویستمان بە 200 ملیارەکەی بەغدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن داهاتی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ راست نیه‌، ئه‌گه‌ر حزبه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگی لێبكه‌ن به‌راستی نیه‌تیان باش نیه‌، خۆم به‌دواداچونم كردوه‌ و ده‌ڵێن 312 ملیاری نه‌وت ماوه‌ته‌وه‌ و 200ی خه‌رجكراوه‌". دەڵێت:" لیكۆڵینەوەی وردم كردووە و بۆم دەركەوت پێویستمان بە 200 ملیارەکەی بەغدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئازاری 2022، عەلی حەمە ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌دواداچونێكمان كردوه‌ كه‌ بۆچی تا ئێستا موچه‌ی مانگی دو نادرێت، به‌داخه‌وه‌ گه‌یشتوین به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌نجام كه‌ زۆر به‌ خراپی ئیداره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگێك بدرێت 874 ملیار دینار پێویسته‌ جگه‌ له‌و 32 ملیاره‌ی كه‌ هاوپه‌یمانان ده‌یده‌ن، له‌ داهاتی نه‌وت بۆ مانگی دو 512 ملیار دینار دیاریكراوه‌، واتا له‌ به‌رمیلێك 25 دۆلار، ئه‌وه‌ی گرفته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و 512 ملیاره‌ 200 ملیاری رۆیشتوه‌ بۆ موچه‌ی مانگی یه‌كی 2022، واتا 312 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه‌".

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی، "مانگی پێشو تێكڕای نرخی نه‌وت 96 دۆلار بوه‌ و ئێستا كه‌ قسه‌ ده‌كه‌م 111 دۆلاره‌، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 35 دۆلار بمێنێته‌وه‌ داهاتی ناوخۆش نیوه‌ی پار ئه‌مكاته‌ بێت، كه‌ ساڵی رابردو ئه‌م کاته‌ داهاتی ناوخۆ بۆ ته‌مویلی موچه‌ 370 ملیار بو، خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به‌ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداش نیه‌ بۆ موچه‌، چ ره‌وایه‌ داهاتی ناوخۆ به‌راورد به‌ مانگی دوی ساڵی رابردو سفر بێت؟، تا ئێستا هیچ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بشڵێن نیمانه‌ و چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی دو نه‌ك هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یان ته‌رخانه‌كراوه‌ بۆ موچه‌ی مانگی دو، به‌ڵكو ده‌ڵێن 25 ملیار دیناریش قه‌رزاری مانگی یه‌كن هی هێزه‌كانی ئاسایش و شاره‌وانی، واتا سلێمانی ده‌ڵێت، هیچ داهاتێكی نیه‌ بۆ موچه‌ی مانگی دو، كاتێك سلێمانی ده‌ڵێت داهاتی نیه‌، داهاتی نه‌وتیش له‌ به‌رمیلێك نه‌وت 25 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌كاتێكدا مانگی پێشو نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ به‌ بۆری كوردستاندا رۆیشتوه‌ یه‌ك به‌رمیل به‌ 96 دۆلار فرۆشراوه‌". 

وتیشی:"ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن داهاتی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ راست نیه‌، ئه‌گه‌ر حزبه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگی لێبكه‌ن به‌راستی نیه‌تیان باش نیه‌، خۆم به‌دواداچونم كردوه‌ و ده‌ڵێن 312 ملیاری نه‌وت ماوه‌ته‌وه‌ و 200ی خه‌رجكراوه‌، ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌توانرێت موچه‌ بدرێت كه‌ نرخی نەوت گه‌یشتوه‌ته‌ 111 دۆلار و باج و رسومات و جوڵه‌ی بازرگانی له‌وپه‌ڕی باشیدایه‌ كه‌ی ده‌توانرێت؟ كه‌واتا هه‌ر ناتوانرێت و ئه‌م حكومه‌ته‌ و كۆی گشتی دامه‌زراوه‌كان فه‌شه‌لیان هێناوه‌".


 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار