قوباد تاڵەبانی لەسەر كوژرانی نەقیب محەمەد پەیامێك بڵاودەكاتەوە

"داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی دەکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای لەدایکبونی منداڵەکەی نەقیب محەمەد ڕایگەیاند:" بە بیستنی هەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەهیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف، دڵخۆشبوم. پیرۆزبایی لە دایکی و خانەوادەکەی دەکەم". دەڵێت:" دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی بکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای لەدایکبونی منداڵەکەی نەقیب محەمەد ئەو ئەفسەرەی چەند مانگێک لەمەو پێش لەکاتی ئەرکەکەیدا شەهید کرا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بە بیستنی هەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەهیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف، دڵخۆشبوم. پیرۆزبایی لە دایکی و خانەوادەکەی دەکەم، چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و کەرامەتی ژنێک خۆی و هاوڕێکانی کەوتنە بەردەم مەترسی و هێرشی تاوانباران و بە داخەوە شەهید کرا.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی بکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن، بەڵام هەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دوبارەی دەکەمەوە کە هێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن".

جەختیلەوەشکردەوە،  لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچونەکان دەکەم هەتا ئەو رۆژەی مژدە و هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم.

نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی تری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە شەوی 4ی كانونی یەكەمی 2021دا لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە توندوتیژی دژی خێزانەكەی، لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی تەقەیان لێكراو بەهۆیەوە نەقیب محەمەد گیانیلەدەستدا و سێ هاوەڵەكەشی بە سەختی برینداربون.
 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار