ئاسیاسێڵ لەبەرشەلۆنە بووە خاوەنی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسیاسێڵ لەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بە نوێنەرایەتی عێراق، بوە خاوەنی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی، لەكاتێكدا لەپێشتردا كۆمیانیای ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی دیكەی پێ بەخشراوە.
شەوی رابردوو لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە بارسێلۆنا کۆمپانیا گەورەکانی خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن دوایین داهێنان، خزمەتگوزاری و بەرهەمی خۆیان نمایشکرد. كە ئاسیاسێل یش وەك یەكەمین و پێشكەوتوترین كۆمپانیا لەسەر ئاستی عێراق بەشدار بوو.
ئاسیاسێڵ، بە نوێنەرایەتی عێراق، بوە خاوەنی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی، وەک باشترین تۆڕی مۆبایل لە سەرانسەری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢. لەنێو رکابەرە زەبەلاحەکانی جیهاندا، هەلبژێردرا.
كۆمپیانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت:" ئاسیاسێڵ توانی ئەم شانازیە بۆ عێراق و هەرێم بەدەستبێنێت. خۆشحاڵین بەم سەرکەوتنە، چاوەڕوانی باشتریان لێدەکرێت".
کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە ساڵی 1987 کە پێشتر کۆنگرەی جیهانیی سیستەمی مۆبایل بووە، تاوەکو 3ی ئاداری 2022 لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت.
