سەرۆکی ئۆکرانیا: چۆک دانادەن و بەردەوام دەبن لە بەرگری

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا نوێترین پەیامی خۆی ئاڕاستەی هاوڵاتییان و جیهان کرد و رایگهیاند، کە چۆک دانادەن و بەردەوام دەبن لە بەرگری.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئازاری 2022، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا داوای لە هاوڵاتییانی ئۆکرانی کرد کە بەردەوام بن لە بەرگری کردن.
وتیشی: "ئێمە گەلێکین کە لە ماوەی هەفتەیەکدا پلانەکانی دوژمنمان تێکشکاند، رووسیەکان لێرە ئاشتی و خواردنیان دەستناکەوێت، یەک چرکە هێمنیش بەخۆیانەوە نابینن".
لە پەیامەکەیدا، زێلنیسکی باسی لە کۆنتڕۆڵکردنی شارێکی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای رووسیاوە وەک خیرسۆن نەکرد، بەڵام وتی: "ئەگەر روسیەکان بچنە هەر شوێنێک ئەوا بۆ کاتی دەبێت و دەریان دەکەین".
سهرۆكی ئۆكرانیا وتیشی: "شەڕەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی سەربازە رووسییەکان کردووە، وەک چۆن دەبینین دەرگای مارکێتەکان دەشكێنن و هەوڵی پەیداکردنی خواردنێک دەدەن".
