مه‌سرور بارزانی: دادگای فیدراڵی خۆی به‌پێی ده‌ستوور دروست نه‌كراوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مه‌سرور بارزانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی دادگای فیدراڵی عیراقی دایه‌وه و وتی: "له ماده‌ی 111ی ده‌ستووری عیراقدا هاتووه كه نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی عیراقه. دەشلێت:" 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت، لەئێستادا 41%ى پارەى داهاتى نەوت بۆ موچە تەرخان دەکرێت، ئەوەى دیکەشى بۆ خەرجییەکانى دیکەیە".
وتیشی: "ماده‌ی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستووردا جێبه‌جێ نه‌كراوه".
باسی له‌وه‌شكرد: نابێت ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌بێت جێبه‌جێ نه‌كرێت. روونیشكرده‌وه: دادگای فیدراڵی به‌پێی ده‌ستووری عیراق دروست نه‌كراوه.
مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، ده‌ستوور ناوبژیوانمان بێت.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە داهاتی نەوت وتی، بەشێکی زۆری بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەگەڕێتەوە کە نەوتەکە دەردەهێنن، بەشێوەیەک کە "داهاتی نەوت 7% بۆ دانەوەی قەرزە، 43%ی بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە کە نەوت دەردەهێنن، 9%ی بۆ گواستنەوەیە، پێشتر 25-28%ی دەهاتەوە بۆ مووچە، ئێستا 41%ی بۆ دابینکردنی مووچە تەرخاندەکرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد، "لە 26 مانگی رابردوو بەغدا تەنیا 12 مانگ پارەیان بۆ ئێمە ناردووە، 14 مانگ کە مافی خەڵکی کوردستانە نەنێردراوە".
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
گرنگ بوو ئه‌مڕۆ ئه‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه بكه‌ین، له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌مه‌وێ هه‌ندێك بابه‌ت عه‌رزی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان و عێراقیش بكه‌م.
من له‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه له رۆژی 10ی 7ی 2019، ئه‌و رۆژه‌ی كه سوێندی یاساییم خوارد، به‌رگری له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به هه‌مان شێوه هه‌موو به‌رپرسانی تریش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌موویان ئه‌و سوێنده یاساییه‌یان خواردووه، ئێستاش ئێمه ده‌بینین كه چه‌ندین مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراون و پێشێل ده‌كرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركێكی ده‌ستووری و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و ئامانه‌ته‌ی كه كهوتووههته سه‌ر شانی ئێمه، پێویسته به‌رگری لێبكه‌ین و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین. من ده‌ستووری عێراق به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزیم له‌لایه، جارێكی دیكه زۆر به چڕی هه‌موو بڕگه‌كانیم خوێندووه‌ته‌وه.
من بۆ ئه‌وه‌ی بیرتان بێنمه‌وه، ناچمه ناو ورده‌كاریی مادده‌كان، ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، مادده‌ی 44 و 45ی ده‌ستوور، باسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكنه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمه‌كانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌كو هه‌رێم پێكنه‌هاتووه.
دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌رێم یان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێز له ده‌ستوور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی كه هاتوون، هه‌موویان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه نه‌بێت كه لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكدا بێت مادده‌یه‌كی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، نادیده بگیرێت.
چونكه بابه‌تی نه‌وت و غاز، به‌م دواییه بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێكی ده‌ركردووه، بووه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر باس بكه‌م. مادده‌كانی 110، 112 و 115، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له مادده‌ی 110 باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانه یان پارێزگاكانه. مادده‌ی 111 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌وت و غازی عێراق هی هه‌موو عێراقه، به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكومه‌تی فیدراڵییه. ئه‌مه بابه‌تێكی ده‌ستوورییه.
له مادده‌ی 112 و 115، مادده‌ی 112 باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و داهاتوو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت. له مادده‌ی 115 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان. جگه له‌مانه مادده‌ی 122ی ده‌ستوور هه‌یه، كه باسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تاوانلێكراوه ده‌كات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی عێراق كراوه.
بێگومان خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له هه‌موو لایه‌نێك زیانی به‌ركه‌وتووه، له كیمیاباران، ئه‌نفال، له وێرانكردن و خاپووركردنی گوند و شار و شارۆچكه‌كان، كه تاكو ئێستاش وه‌كو مادده‌یه‌كی ده‌ستووری نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێ كردن، قه‌ره‌بووی ئه‌نفالەکان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئێمه نه‌كراون، ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ی به‌هۆی ئه‌و جینۆسایده‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان كرا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان.
له مادده‌یه‌كی دیكه، كه هاتووه مادده‌ی 92ی ده‌ستوور، باسی دروستكردنی دادگای ده‌ستووری ده‌كات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به فراوانتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م. ئه‌و دادگا ده‌ستوورییه‌ی ئێستا هه‌یه، له زه‌مانی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ر پێكهێنرا، پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستوورمان نووسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆ دا، به‌ڵام هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌و مافانه‌ن كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه، مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه ده‌ستوورێكمان په‌سه‌ند كردبێت و ئاماده‌بین پێشێلی ئه‌و ماددانه‌ی بكرێت، كه له‌م ده‌ستووره هاتووه.
ئه‌و دادگایه دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور، ده‌بووایه به پێی مادده‌ی 92ی ده‌ستووری، ئه‌و دادگا فیدراڵییه دروست بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌كراوه.
له مادده‌ی 92، من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كارییه‌كه‌ی، به‌ڵام به پوختی ده‌یخه‌مه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه دروستكردنی دادگای ده‌ستووری به چ شێوه‌یه‌ك بێت، كه ده‌ڵێت:
1- دادگای فیدراڵی باڵا ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له رووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
2-دادگای فیدراڵی باڵا، له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت، دیاریكردنی ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و كاری دادگاكه به یاسا رێكده‌خرێت، به زۆرینه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ڕێزان نه ئه‌م یاسایه پێكهاتووه، كه ده‌بووایه 2 له‌سه‌ر 3ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، نه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ش ره‌فتار كراوه.
ئه‌م دادگایه ئه‌و كاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستوورییه‌كان بدات، خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پێكهاتبێت.
بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین له خولی داهاتوو، هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێكاره‌كانی ده‌ستوور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات، كه له ده‌ستووردا هاتوون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ.
له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریدا نه‌هاتووه، كه بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات.
گریمان ده‌ستووره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری بنووسێته‌وه، رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كانی ده‌ستووردا بكات، له ده‌ستوور خۆیدا دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، كه ماددە ده‌ستوورییه‌كان بگۆڕێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و دادگایه داویه‌تی، دژی هه‌موو بنچینه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كانه، ئه‌و ماددانه‌ی كه باسم كردن، دیاریكراون و هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت، بێت ئه‌م ماددانه بگۆڕێت، به‌ڵام بڕیارێكی له دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داوه، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و گۆڕانكارییه له مادده ده‌ستوورییه‌كان، كه ئه‌و مافانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستان داوە چۆن ئیداری ئه‌و دۆسیه‌یه بكات.
ئێمه باسمان كردووه، كه ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه، هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه.
ئێمە داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كرد، كه كاتمان پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین، تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین، بڕیارێكی تاكلایەنانە درا، بڕیاره‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ی كه هاتوون.
پشتیان به یاسایه‌ك بەستووە، كه یاسای 1976ـه و له زه‌مانی رژێمی پێشووتر و پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن كه له عێراق هه‌بووه، ئه‌م یاسایه بۆ حكومه‌تێك بووه كه مه‌ركه‌زی بووه نه‌ك حكومه‌تێكی فیدراڵی، بۆچی هه‌رچی یاسایه‌ك هه‌یه ره‌تكراوه‌ته‌وه ته‌نیا دوو یاسا نه‌بن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یانه كه په‌یوه‌سته به بابه‌تی ته‌عریب و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و غاز، ئه‌وانیش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی تێدا نییه، پشتبه‌ستن به‌و یاسایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ده‌ستوور، ئێمه ده‌ستوورمان هه‌یه و ده‌بووایه هه‌رچی بڕیارێك بدرێت پشت به مادده‌یه‌كی ده‌ستووری ببه‌سترێت، بۆیه قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م بڕیاره پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستین، ئێمه ده‌ستوور و یاسامان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه.
ده‌مه‌وێ خاڵێكی دیكه‌ش بخه‌مه‌ڕوو، كه له ساڵی 2007 هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی حكومه‌تی فیدراڵ، یاساكه هه‌مووی ئاماده‌كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام دیسان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی قه‌بووڵی نه‌كرد ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.
پێیانوابوو ئێمه ده‌توانین به‌رده‌وام بین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له ده‌ستووردا هاتووه، بچینه ژێرباری، به‌ڵام قه‌بووڵیان نه‌كرد.
ئێمه ئه‌وكات و ئێستاش داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه پێویسته یاسای نه‌وت و غاز له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ربچێت و هه‌موومان به‌پێی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه ده‌ستوور ده‌یخاته سه‌ر شانی ئێمه، ره‌فتار و مامه‌ڵه بكه‌ین و ئاماده‌شین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، خه‌تای ئێمه نییه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌كرا، چه‌ندین گفتوگۆ و رێكه‌وتن كراوه له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌و كاتی به‌غدا و هه‌ولێر، كه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا یاسای نه‌وت و غاز ده‌رنه‌چێت، هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌ركارن كاریان پێبكات، له هه‌رێمی كوردستان ئێمه یاسایه‌كمان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد، بوو به بنه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رچی دۆسییه‌ی نه‌وت و غازه به‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه یاسایی بوونی هه‌موو مامه‌ڵەی نه‌وت و غاز به‌پێی ئه‌م یاسایه‌یه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنیش كراوه.
بۆیه ناكرێت ئێستا له‌به‌ر هۆكارێكی سیاسی هه‌موو ئه‌و شتانه نادیده بگیرێت و پشت به یاسایه‌كی 1976 ببه‌سترێت، بڵێن ئه‌وه‌ی كراوه له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نایاسییه، به چ پێوه‌رێك، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایه‌ك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه كه خودی دادگاكه به‌پێی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان پێكنه‌هاتووه، كه‌واته خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، چۆن بڕیار له‌سه‌ر شتێكی ده‌ستووری ده‌دات، زیاتر له‌مه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی ده‌ستووریش بگۆڕێت.
ئینجا دوای ئه‌وه ئێمه چه‌ندین گفتوگۆمان كرد، نیازی هه‌رێمی كوردستان‌مان زۆر به روون و راشكاوی و پاكی به حوكمه‌تی فیدراڵی گه‌یاند، كه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین، بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی ده‌ستووری بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه.
چه‌ندین شاند له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوون بۆ به‌غدا، هه‌ندێكجار میوانداری ئه‌وانمان كرد كه ده‌هاتنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی ژماره و داتای پێویسته خراونه‌ته‌ڕوو، كه پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و مافه‌كانی چین، ئه‌ركه‌كانی چین و هی حكومه‌تی فیدراڵیش چییه، به‌راوردی هه‌موو ئه‌و داتایانه كراوه.
له قه‌رزه‌كانی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره نادادپه‌روه‌رانه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردی، ئێمه ئاماده‌بووین بێین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌وین، له ئه‌نجامدا یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌رچوو، به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌بووایه حكومه‌تی عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، دوای مه‌قاسه‌كردنی داهاته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هی فیدراڵی بزانن، چه‌ندی به كام لادا ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه و داتامان خستووه‌ته‌ڕوو، چاودێری دارایی فیدراڵی هاتووه‌ته هه‌رێم، چاودێری دارایی ئێمه چووه‌ته به‌غدا و چه‌ندین گفتوگۆیان كردووه، كه به چ شێوه‌یه‌كه و داهاتی هه‌رێم چه‌نده و داهاتی حكومه‌تی فیدراڵی چه‌نده، پابه‌ندی هه‌رێم چه‌نده به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی، پابه‌ندییه‌كانی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم چه‌نده.
هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان به‌راورد كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، دوای ئه‌وه خۆیان بڕیاریاندا به‌پێی یاسا كه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم مانگانه بۆمان بنێرن، به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 خۆیان دانیان به‌وه‌دانا و داوایان له هه‌رێم كرد كه‌متر نه‌بێت له 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، پێویسته له هه‌رێم ده‌ربهێنرێت و دوای ئه‌وه‌ش كه نه‌وته‌كه ده‌فرۆشن یه‌كه‌مجار باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد 250 هه‌زار به‌رمیل بدرێته فیدراڵی، دواتر خۆیان گوتیان ئه‌رقامی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌مان بۆ بنێرن، ئێمه‌ش ئاماده‌بووین و پابه‌ندیش بووین.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك پرسیار هاتبنه پێش، نازانم بۆچی روون نییه كه چه‌ندینجار ئه‌م بابه‌ته‌مان شیكردووه‌ته‌وه و روونكردنه‌وه‌ی پێویستیش دراوه، به‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌قیامی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، كه پێویسته هه‌موو هاووڵاتییان بزانن، كه هه‌رچی داهاتی هه‌رێمه به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی كه سۆمۆ دایناوه، 250 هه‌زار به‌رمیل له چ كاتێكدا نرخه‌كه‌ی چه‌نده لێمان ببڕن، داهاته‌كانی دیكه‌ی نانه‌وتی كه پابه‌ندی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی، لێمان ببڕن و باقیهكهیمان بۆ بنێرن، له نه‌تیجه‌دا ئه‌وان هاتن كه هه‌رچه‌نده كه‌متره له شایسه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ش، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین مانگانه 200 ملیار دینار، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 137 ملیۆن دۆلار مانگانه بۆمان بنێرن. به‌ڵام به‌ڕێزان له 26 مانگی رابردوو، ته‌نیا 12 مانگیان بۆ ئێمه ناردووه، 14 مانگ ئه‌م حه‌قه‌ی كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه به‌غدا نه‌یناردووه.
ئه‌مه هه‌مووی داتایه و هه‌موو حه‌قیقه‌ته، شیكردنه‌وه و رای تایبه‌ت نییه، به‌ڵام واقیعه و هه‌یه، له ساڵی 2022 ئێمه چووینه‌ته مانگی 3، یه‌ك مانگیش حكومه‌تی فیدراڵی، ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ناردووه، هیچ پاره‌یان بۆ ئێمه نه‌ناردووه، ئینجا دێن ده‌ڵێن به حیساب هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه، له كوێ ئێمه پابه‌ند نه‌بووینه؟.
هه‌رچی داهاتی ئێمه‌یه دیاره له‌لای ئێوه‌یه، ئه‌وه‌تان بڕیوه و باقیه‌كه‌ی به گوێره‌ی بودجه چه‌نده ده‌بووایه ئه‌وه بنێرن، كه خۆتان گوتووتانه، ئێمه به‌س 200 ملیارتان بۆ ده‌نێرین، ئێمه رازیش بووین كه کەمتره له حه‌قی خۆمان.
ئێمه سواڵكه‌ر نین، هه‌موو مانگ بچین له ده‌رگه‌ی به‌غدا بده‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ین مافێكی ده‌ستووریمان هه‌یه، مافێكی یاساییمان هه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵی پێویسته مافی ئه‌و خه‌ڵكه بداته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشێلی مافه‌كانی ئێمه كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێمه نه‌دراوه، دێن هه‌ندێكجار هه‌واڵی ناڕاست له شه‌قامه‌كانی عه‌ره‌بی و عێراقی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه به حیساب هه‌رێمی كوردستان مافی خه‌ڵكی تر ده‌خوات، به‌ڕێزان ئه‌مه راست نییه.
من جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێمه‌وه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا سوودمه‌ندبووه له‌و كاته پاره‌مان بۆ هاتوو له 5%ی داهاتی گشتی عێراق، 95% داهاتی تر له‌لای حكومه‌تی فیدراڵی بووه، چی‌یان لێكردووه، كوا نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و شه‌قام و پڕۆژه‌كانیان، كوا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێویسته پێیان بگات و تا ئێستا پێیان نه‌گه‌یشتووه؟.
بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاوانبار بكرێت به‌وه‌ی كه ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتووتری هه‌بووه و به‌و رێژه كه‌مه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی بووه شتێك لێره دروست بكات، من ناڵێم ئێمه كه‌موكوڕیمان نییه، به‌ڵام له‌و كابینه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكه‌ین، چاكسازیشمان كردووه، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان چاكسازی كراوه و خراونه‌ته‌ڕووش، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست، یان حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌یتوانیوه په‌یامه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت له‌و خاڵانه‌ی كه چاكسازی تێدا كردووه، یانیش زۆر كه‌س له‌وانه‌یه به مه‌رامی سیاسی ویستوویانه ته‌نیا بابه‌ته سلبییه‌كان ئیبراز بكه‌ن و بیخه‌نه‌ڕوو، هه‌رچی شتی چاكه‌یه لێره بیشارنه‌وه.
من نموونه‌یه‌كتان بۆ باس بكه‌م، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت داهاتی نه‌وتی ئێمه چۆنه و چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه؟ به‌ڕێزان نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نرخه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، كه‌م و زیاد ده‌بێت، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی بخه‌مه‌ڕوو. زۆرجار ده‌گوترێت 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت، نرخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئه‌وه‌نده ئه‌ی ئه‌م داهاته له كوێیه؟ زۆرجار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سیاسییه‌كانیش دێن ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، ئێمه روونكردنه‌وه‌مان داوه، جارێكی دیكه‌ش روونی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، چه‌ند بابه‌تێك له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەبووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، تێچووی دره‌هێنانیان هه‌یه، ئه‌و پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانداته‌وه، كه‌واته پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت كه دێته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نییه كه ده‌بێته مووچه، به‌شێكی زۆری ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نه‌وته‌كه ده‌رده‌هێنن، ئه‌وه‌ش پاره‌ی هه‌رێمه ده‌یانداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت. به‌شێكی پاره‌كه بۆ گواستنه‌وه‌یه، به‌شێكی دێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌ر هه‌مووی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ مووچه.
