ڕوسیا: سەرۆکی ئەمریکا خۆی جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت

"ڕوسیا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندیەکان لەگەڵ واشنتۆن بپچڕێنێت"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگه‌یاند:" سەرۆکی ئەمریکا خۆی جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت". هاوكات جێگرەكەشی دەڵێت:" ڕووسیا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندیەکان لەگەڵ واشنتۆن بپچڕێنێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئازاری 2022، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،  ''وڵاتەکەی شوێنی سەربازی هەیە کە کۆنترۆڵی کردووە و مەرجەکانی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی جیاکردۆتەوە لە چەکەکانی دیکە.

سێرگی لاڤرۆڤ دەشڵێت، "جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا خۆی جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت، بەڵام من دڵنیام کردەوە کە ئەگەر جەنگ هەڵگیرسێت ئەوا بێ گومان جەکی ناوکی  تیادا بەکاردێت."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەمریکا چۆن دەتوانێت ئەوە دیاری بکات، کە ئایا گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا گونجاوە یان گونجاو نییە، چونکە ئەوان ناتوانن بڕیار لەسەر ئەوروپا بدەن."

باسی لەوەشکردووە، ''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوروپا و جیهان بە گەورەیی کۆنتڕۆڵ دەکات و ئەورووپییەکانی ناچارکردووە پرۆژەی گازی نۆردستریم بوەستێنن.''

هاوكات جێگرەكەشی دەڵێت:" ڕووسیا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندیەکان لەگەڵ واشنتۆن بپچڕێنێت". 

سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ''بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن بە واشنتۆنەوە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانەوەو پابەندین بە دیالۆگ و نامانەوێت پەیوەندیەکانمان لەگەڵ واشنتۆندا بپچڕێنێت. دەشڵێت، ''گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا لە بیلاڕووس دەتوانێت ئەنجامێکی باشی هەبێت.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ڕووسیا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندیەکان لەگەڵ واشنتۆن بپچڕێنێت، سەرەڕای تێکچوونی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ وڵاتاندا بۆ نزمترین ئاست و وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ درێژەدان بە دیالۆگ لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر سەقامگیریی ستراتیژی.''

ئەوەشی وتووە، وڵاتەکەی پێشتر هۆشداری دابوو لەوەی کە چوونەژوورەوەی ئۆکرانیا بۆ ناتۆ وەک بۆمبێکی کاتی وایە کە "زوو یان درەنگ" دەتەقێتەوە.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار