رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: حەوت گیراوی کورد لە ئێران مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "حەوت گیراوی کورد لە ئێران، مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە".
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: "پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو حەوت کەسە زۆر زۆر نادادپەروەرانە بووە، لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانیان لێوەرگیراوە و حوکمی دادگاش هەر لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانە بووە".
ئەوان لە پاییزی ساڵی 2009 لە پارێزگای ورمێ دەستبەسەرکراون و تۆمەتی ئەندامێتییان لە گرووپێکی سەلەفیدا رەتکردووەتەوە.بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە، هەریەک لە ئەنوەر خزری، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابستە، کامەران شێخە و خەسرەو بەشارەت لە کۆتایی بەهاری ساڵی 2018 لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری تارانەوە بە تۆمەتی "خراپەکاری و کاری ناڕەوا" حوکمی لەسێدارەیان بەسەردا سەپا.
ێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت: "ئەو گیراوانە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون و داوای کردووە سزای لەسێدارەیان هەڵبوەشێنرێتەوە و بوار بۆ دادگاییکردنەوەی دووبارە، بەڵام دادپەروەرانەیان بۆ بڕەخسێنرێت.
