وەزارەتی دەرەوە:  30 خێزانی عێراقی لە ئۆکرانیا گیریانخواردوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە،  30 خێزانی عێراقی لە شاری سومی باکوری رۆهەڵاتی ئۆکرانیا گیریانخواردوە و داوای بە هاناوەچوونی بەپەلەیان کردووە، بۆیە باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ کار دەکات بۆ رزگارکردنیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ رزگارکردنی 30 خێزانی عێراقی کە لە شاری سومی باکوری رۆهەڵاتی ئۆکرانیا گیریانخواردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ تا ئێستا مامەڵەی گەشتکردنی بۆ 25 هاوڵاتی عێراقی تەواوکردوە کە پاسپۆرتەکانیان بزرکردوە.

هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە رۆژی 24ی مانگەوە دەستیپێکردووە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەو رۆژەوە 227 کەسی سڤیل کوژراون کە 15 کەسیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە بووە و 525 کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام حکومەتی ئۆکرانیا باس لەوە دەکات، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا زیاد لە 2 هەزار هاووڵاتی سڤیل لەنێو وڵاتەکەی کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار