ئەردۆغان سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیا بۆ رێككەوتن بانگهێشتی توركیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند:" سه‌رۆكی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت تا پوتن و سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبكاته‌وه".
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به كه‌ناڵی TRTی راگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامداوه.
"زیلینسكی ئاماده‌یه بتبینێت و ده‌توانن له شاری ئه‌سته‌نبوڵ یان ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت كۆببنه‌وه"، ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وای به پوتن وتووه، كالن وتیشی سه‌رۆكی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه‌ی تا پوتن و سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبكاته‌وه.
پێشتریش ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه پوتن و زیلینسكی له توركیا كۆبكاته‌وه و چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه بدۆزێته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار