پوتن مەرجەكانی بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی روسیا رایگەیاند:"  مۆسکۆ ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بەڵام مەرجی تایبەتمان بۆ رێككەوتن هەیە و دەبێت ئۆكرانیا لەبەرچاویان بگرێت".

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فڕەنسا ئەنجامدا ئەو مەرجانەی راگەیاند كە دەبنە مەرجی رێككەوتنیان لەگەڵ ئۆكرانیا.

سەرۆکی روسیا  پێشمەرجیشی ئەوەیە کیێڤ هەمو داخوازییەکانی وڵاتەکەی جێبەجێ بکات، لەوانەش داننان بە سەربەخۆیی هەردو کۆماری دۆنێتسک و لۆهانسک و دەستبەرداربون لە گەڕاندنەوەی دورگەی کریمیا بۆسەر وڵاتەکەی.

ڤلادیمێر پوتن، باسی لەوەشکردوە:" مۆسکۆ خواستی ئەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا پارێزراو بن، بەڵام "توندڕەوەکانی ئۆکرانیا لەنزیک ئەو بنکە ئەتۆمیانە کاری تێکدەرانە بەرامبەر هێزەکانی روسیا ئەنجام دەدەن، بۆیە باسکردن لە بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان پڕوپاگەندەیە و ئێمە دەمانەوێت گەرەنتی کاری ئەو بنکانە بکەین".

 هەروەها "گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە لایەنی ئۆکرانی بەجدی رێکەوتنەکان وەربگرێت و جێبەجێکردنیشیان گرنگە بۆ وەستاندنی شەڕ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، روسیا لە گرژییەکانی ئۆکرانیا دەیەوێت هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزراو بن بەڵام کیێڤ پابەندی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکانی نەبوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە هاوکارییە مرۆییەکان، سەرەڕای ئەوەش روسیا تاک لایەنە دەرفەتی داوە بە هاوڵاتیانی بەرەگەز ئۆکرانی کە هەردو شاری ماریپۆل و ڤۆلنوڤاخا جێبهێڵن و بەبێ ئەوەی ترسیان لە بۆردومان هەبێت.

ئەمڕۆ دەكەوینە یانزەهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا تا ئێستا لەلایەن سوپای روسیا و ئۆكرانیاوە ئاماری جیاواز لەسەر شەڕ و  روبەروبونەوەكان و ئاماری قوربانی و زیانەكان بڵاودەبێتەوە.دوا ئامار لەلایەن سەرۆكی ئۆكرانیاوە بڵا,كرایەوە و رایگەیاند:" زیاتر لە 12هەزار روسیمان كوشتووە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار