رۆژنامەی گاردیان مەترسیەكانی روسیا بەرامبەر ئۆكرانیا ئاشكرا دەكات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رۆژنامەی گاردیان ی بەریتانی لە راپۆرتێكی وردا مەترسییەكانی سوپای روسیا بەرامبەر ئۆكرانیا ئاشكرا دەكات و ئامانجی ڕوسیا لەو شارو شارۆچکە ئۆکرانیانەی پەلاماریان دەدات ئەوەیە کە ئامادەیە زەوییەکی تەخت لەدوای خۆی جێبهێڵێت، ئەوەش بەستراتیژییەتی زەویی سووتاو ناسراوە وەک ئەوەی هاوشان لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لەشاری حەلەب کردیان، بەشێوەیەک خەڵکو کەلەپوورو مێژویی ئەوشارەیان لەگەڵ زەیی تەختکردو سڕیانەوە.
ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕاددەی مەترسیداری هێرشی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بڵاکردۆتەوە، "ئەوەی هێزەکانی ڕوسیا لەو شارو شارۆچکە ئۆکرانیانەی پەلاماریان دەدات ئەوەیە کە ئامادەیە زەوییەکی تەخت لەدوای خۆی جێبهێڵێت، ئەوەش بەستراتیژییەتی زەویی سووتاو ناسراوە وەک ئەوەی لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەشاری گرۆزنی چیچانی کردی، یان ئەوەی هاوشان لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لەشاری حەلەب کردیان، بەشێوەیەک خەڵکو کەلەپوورو مێژویی ئەوشارەیان لەگەڵ زەیی تەختکردو سڕیانەوە".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە دەڵێت:"سیاسەتی وێرانکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆی ئەو وڵاتەیە لەسوریا بۆ بەئامانجگرتنی کەسانی مەدەنییو وێرانکردنی ژێرخانو دامەزراوە مەدەنییەکان".
ئەوەش هاتووە، "دەستتێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لەسوریا لەساڵی 2015 بۆ یارمەتیدانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو بۆئەوەی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکاتەوە کە ئەنجامی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لەدەستیدابوون، بەڵام ئەوە وایکرد خەڵکە مەدەنییەکە باجێکی زۆر قورس بدەن".
