جۆنسن داوا دەكات بەهەموو لایەك ڕژێمەكەی پوتن بخرێت
(5).jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوا دەكات بەهەموو لایەك رژێمەكەی پوتن بخرێت و كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكەی بهێنرێت بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا كە ماوەی یانزە ڕۆژە بەردەوامە.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لەتویتەر نوسیویه‌تی، "ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی پوتین دابنرێت و ده‌بێت وا له پوتین بكرێت له‌م جه‌نگه‌دا بكه‌وێت و ئه‌و كاره‌ش پێویستی به یه‌كده‌نگی هه‌موان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پێویسته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربین تا بتوانین سنورێك بۆ ئه‌م هه‌وه‌سی شه‌ڕخوازییه پوتین دابنێین و ئه‌وه داهاتو نییه كه ده‌بێته مێژویه‌ك بۆ ئێمه، به‌ڵكو ئەوە هاوڵاتیانی ئۆكرانیان كه چۆن له مێژودا ناومان ده‌به‌ن".
ده‌شڵێت، "ده‌بێت پێكه‌وه هاوئاهه‌نگ بین له‌سه‌ر كه‌وتنی پوتین و له‌رێگه‌ی ئه‌م شه‌ش خاڵه‌وه ده‌توانین به هاوكاری هه‌مومان پوتین بخه‌ین و گه‌لی ئۆكرانیاش چیتر له‌وه‌زیاتر روبه‌ڕوی كاره‌ساتی دیكه نه‌بێته‌وه".
شه‌ش خاڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بریتین له:...
یه‌كه‌م: ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی له ئۆكرانیا.
دوه‌م: پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزه‌كانی ئۆكرانیا تا بتوانێت پارێزگاری له خۆیان و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
سێیه‌م: زیاتكردنی فشاره ئابورییه‌كان بۆسه‌ر رژێمه‌كه‌ی پوتین.
چواره‌م: رێگریكردن له‌و هێرشه نامرۆییانەی روسیا كه له ئۆكرانیا ئه‌نجامی ده‌دات.
پێنجه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی دیپلۆماسی به مه‌رجێك له ژێر بیرورای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بێت، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی و جه‌نگی نێوان ئه‌و وڵاته و روسیا.
شه‌شه‌م: راگه‌یاندنی كه‌مپینێك به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سنوره‌كانی ئه‌تڵه‌نتیك.
