نرخی غاز ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی غاز ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و نرخی هه‌زار مه‌ترسێجا بۆ نزیكەی چوار هه‌زار دۆلار به‌رزبوه‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 7ی ئازاری 2022، نرخی غاز لە بۆرسەی ئەوروپا گه‌یشته ئاستێكی پێوانه‌یی و بەڕێژەی زیاتر 79% بەرزبوه‌وە به‌جۆرێك هه‌زار مه‌ترسێجا غاز گه‌یشته بۆ نزیكەی چوار هه‌زار دۆلار.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، نرخی هه‌زار مه‌ترسێجا غاز لە دوو هه‌زارو 300 دۆلاردا بوو.
به‌هۆی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا و راگرتنی پرۆژه‌ی غازی ستریم2ی روسیا، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه له كۆتایی مانگی رابردوو، نرخی غاز له وڵاتانی ئه‌وروپا رۆژبه‌رۆژ له به‌رزبونه‌وه‌دایه. هاوكات نرخی نەوتیش بەردەوامە لە بەرزبونەوە و گەیشتۆتە 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێ: نەوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار