لەپەرلەمانی كوردستان یادی رۆژی جیهانی ژنان دەكرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" هەرچەندە لەئێستادا یاسای باش هەن کە تایبەتن بە  روبەڕوبوونەوەی توندتیژی دژی ژنان و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی ژنانیش چالاکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پرسە زیاتر رەهەندێکی کۆمەڵایەتی هەیە نەک سیاسی، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پێویستییان بەوەیە زیاتر کار لەسەر لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی بکەن".

رێواز فایەق لە پەرلەمانی کوردستان بۆ یادی رۆژی جیهانی ژنان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند:"لەچەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک رووداوی کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان تۆمارکراون، بۆیە پێویست دەکات هەمووان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی لەرێگەی بەرەنگاربوونەوە، سزادان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کۆتایی بە روداوەکانی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لەئێستادا یاسای باش هەن کە تایبەتن بە  روبەڕوبوونەوەی توندتیژی دژی ژنان و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی ژنانیش چالاکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پرسە زیاتر رەهەندێکی کۆمەڵایەتی هەیە نەک سیاسی، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پێویستییان بەوەیە زیاتر کار لەسەر لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی بکەن.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، "هیودارم ئەمڕۆ لە دوێنێ و رابردو باشتر بێت و کۆتایی بهێنرێت بە تاوانی کوشتن، گێچەڵ پێکردن، پشتیوانی نەکردن و بەکەم سەیرکردنی ژنان".

8ی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار