سەرۆکی هەرێم: كوشتنی ژنان كاريگه‌ريى كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، دەڵێت:" به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى تووندوتيژى و كوشتن و ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان ده‌ڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنیى كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژى جيهانيى ئافره‌تان، پیرۆزبایی له "ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێيه‌كى جيهان بن "ده‌كات، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له‌م ياده‌دا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌کیان بۆ ژنان و كچانى كوردستان، "دڵنيايان ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌كو هه‌ميشه داكۆكى له ماف و ئازادييان ده‌كه‌ين و به هه‌موو توانايه‌كمان، به‌رگرييان لێده‌كه‌ين".
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستووەتەڕوو، "له كاتێكدا ئه‌م ياده ده‌كه‌ينه‌وه، به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى تووندوتيژى و كوشتن و ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان ده‌ڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنیى كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان"، هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە كه "ئه‌م دۆخه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه و ده‌بێ بە تەواوی كۆتايى بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى و رێگرى له كوشتنى ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌يه‌ك بێت، ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌موومانه له هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانی حکومەت و رێکخراوەکان و مامۆستايانى ئايينى و ميديا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتى".
نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە، له‌ڕێگەى په‌روه‌رده و ئاگايى و هۆشياريى تاك و خێزانه‌وه، "هەموومان هەماهەنگ و هاوکار بین و هه‌وڵى جیددى بده‌ين بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى تووندوتيژى دژى ئافره‌تان و بره‌ودان به كولتوورى ناتووندوتيژى و لێبوورده‌يى و یەکسانی و مسۆگه‌ركردنى به‌شدارى و هاوبه‌شیی كاراى ئافره‌تان له هه‌موو جومگه و كايه‌كانى ژيان و ده‌سه‌ڵات و سياسه‌ت و كارگێڕيدا و به‌هێزكردنى تواناكانيان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا سڵاوی بۆ گیانی قوربانیانی تووندوتیژی دژی ژنان ناردووە و دەڵێت، "به‌رز و شكۆدار بێت يادى 8ى مارس، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان و ئازادیخوازان له‌پێناو دابینکردنی ماف و دادوەری و یەکسانیدا. سڵاو له گيانى قوربانيانى توندوتيژى دژى ژنان".
په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له يادى هه‌شتى مارسدا:...
په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له يادى هه‌شتى مارسدا يادى هه‌شتى مارس ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، له ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێيه‌كى جيهان بن، به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. له‌م ياده‌دا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ ژنان و كچانى كوردستان، دڵنيايان ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه داكۆكى له ماف و ئازادييان ده‌كه‌ين و به هه‌موو توانايه‌كمان، به‌رگرييان لێده‌كه‌ين. له كاتێكدا ئه‌م ياده ده‌كه‌ينه‌وه، به نيگه‌رانييه‌وه له ئامارى توندوتيژى و كوشتن و ئازاردانى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان ده‌ڕوانين كه كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى كردووه‌ته سه‌ر دۆخى کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان. جەخت ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌م دۆخه به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه و ده‌بێ بە تەواوی كۆتايى بێت. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى و ڕێگرى له كوشتنى ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌يه‌ك بێت، ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌موومانه له هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانی حکوومەت و ڕێکخراوەکان و مامۆستايانى ئايينى و ميديا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتى. هه‌روه‌ها له ڕێى په‌روه‌رده و ئاگايى و وشياريى تاك و خێزانه‌وه، دەبێ هەموومان هەماهەنگ و هاوکار بین و هه‌وڵى جددى بده‌ين بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و بره‌ودان به كولتوورى ناتوندوتيژى و لێبورده‌يى و یەکسانی و مسۆگه‌ركردنى به‌شدارى و هاوبه‌شيى كاراى ئافره‌تان له هه‌موو جومگه و كايه‌كانى ژيان و ده‌سه‌ڵات و سياسه‌ت و كارگێڕيدا و به‌هێزكردنى تواناكانيان. به‌رز و شكۆدار بێت يادى هه‌شتى مارس، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانى ئافره‌تان و ئازادیخوازان له‌پێناو دابینکردنی ماف و دادوەری و یەکسانیدا. سڵاو له گيانى قوربانيانى توندوتيژى دژى ژنان. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 8ى مارسى ٢٠٢٢
