مەسرور بارزانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا کۆبووەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەفدێكی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەفدێكی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ، پوختەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانی وەفدەکە بازرگانییەکە خستەڕوو کە بە هەماهەنگی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا- کوردستان ڕێکخراوە و لە نوێنەرانی دوازدە کۆمپانیاى جیاوازی ئەمەریکی لە بوارەکانی پیشەسازى خۆراک، وزە، تەکنەلۆجیا و نیشتەجێبوون پێکهاتووە.

سەرۆکی حکومەت وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بە سەردانی وەفدی بازرگانی ئەمەریکی، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان, کە ئامانجی سەرەکی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.

دووپاتیشی کردەوە کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ، بڕیارێکی نادەستوورییە و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە و لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیشدا نییە، بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین، لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و دەستووری بۆ کێشەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، كار و بەرنامەی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق خستەڕوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار