كوێستان محەمەد بەبۆنەی 8ی مارس ەوە مانگێك سەرە موچەی فەرمانبەرە ژنەكان پێشدەخات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی مانگێک بۆ سەرمووچە و بەرزکردنەوەی مووچەی ژنانی وەزارەتەکەی دەردەکات.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان سوپاسنامەیەک بۆ سەرجەم کارمەندانی ژنی وەزارەتەکەی دەنێرێت کە تێیدا پیرۆزبایی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژنانیان لێدەکات و سوپاسیان دەکات بۆ ماندووبوونیان لە "راپەڕاندنی ئیش و کارەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک".
هەروەها لە سوپاسنامەکەدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڕیاریداوە بە "پێشخستن بۆ ماوەی یەک مانگ بە مەبەستی سەرمووچە و بەرزکردنەوەی مووچەی" سەرجەم کارمەندانی ژن لە دیوانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت".

بابهتی پهیوهندیدار