حكومەت بریاری نوێ لەبارەی قەرزی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: "لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بەمەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكومەت".  

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی رێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاوڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.  

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: "لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بەمەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكومەت".  

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاوڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست".

دەشڵێت: "ئەو هاوڵاتییانەشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی رێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی رێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە".   

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار