حكومه‌تی عێراق بڕی 100 هه‌زار دینار به‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هه‌ژاران ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا دەنگی دا بەپەسندکردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان و فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و کەمدەرامەتان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی ئازاری 2022 بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی داوە بۆ خەرجکردنی بڕەپارەیەک بە بەهای 100 هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو 100 هەزار دینارە، هەر یەک لە خانەنشینان و فەرمانبەران و چاودێرانی کۆمەڵایەتی و ئەوانی هیچ داهاتێکیان نییە دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنی بڕە پارەکە بەگوێرەی رێنمایی دەبێت لە داهاتوودا لەبارەیەوە زانیاری نوێ بڵاودەکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار