مەسرور بارزانی: بەشی شەش مانگ تاوەکو ساڵێک خۆراک لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مەسرور بارزانی رایگەیاند:" بەشی شەش مانگ تاوەکو ساڵێک خۆراک و کەلوپەل لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندان، بۆیە پێویست ناکات خەڵکی بەلێشاو رووبکەنە بازاڕەکان و نرخی کەلوپەل و خۆراک بەرزبکەنەوە".

ئەمرۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفڕانسی پێداچوونەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و  ئەوەشی وت، "هەموو رێکارێک دژی ئەو بازرگانانە دەگیرێتەبەر کە نرخ زیاد دەکەن". 

مەسرور بارزانی، راشیگەیاند، "کە هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی هاووڵاتیان فەراهەم کراوە و هیچ جێگەی دوودڵی نییە".

باسیلەوەشکرد، "ئه‌م ره‌وشه‌ش له‌ جیهاندا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات و بۆیه‌ جێی نیگه‌رانی نییه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان راسپاردووه‌ به‌وه‌ی به‌ وردی چاودێری بازاڕ بكه‌ن".

قسەکانی مەسرور بارزانی لە کاتێک دایە کە لەهەندێک بازاڕ و مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کەلوپەل و خواردەمەنی زیادبووە، ئەوە جگە لەوەی نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست بووە بە کەمبوونەوەی خۆراک و خواردەمەنی، بەڵام مەسرور بارزانی ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار