بایدن: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی روسی قەدەغە دەکەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی روسی قەدەغە دەکەین. ئەوە واتای ئەوەیە کە نەوتی روسیا چی دیکە لە بەندەرەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت و بەم جۆرەش خەڵکی ئەمریکا زەبرێکی دیکەی کوشندە لە پوتن دەدات". 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: "هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەین. ئەوە واتای ئەوەیە کە نەوتی رووسیا چی دیکە لە بەندەرەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت و بەم جۆرەش خەڵکی ئەمریکا زەبرێکی دیکەی کوشندە لە پوتن دەدات". 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی بە هاوئاهەنگی و "راوێژی نزیک" لەگەڵ هاوپەیمانەکانی داوە.

جۆ بایدن لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا رایگەیاند، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر وڵاتەکەیشی دەبێت، بەڵام وتیشی: "پارێزگاریکردن لە ئازادی باجی دەوێت و هەربۆیە بڕیارەکە کاریگەری لەسەر ئێمەش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت. کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیش وەک یەک لەمە تێدەگەن. دیموکراتەکان و کۆمارییەکان وەک یەک دەزان کە دەبێت ئەم کارە بکەین."

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی یارمەتییەکانی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و سوپای ئۆکرایناش قسەی کرد و وتی بە بەهای زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری ئەمریکی پێداویستی بواری ئاسایشیان داوەتە ئۆکراینا.

جۆ بایدن لەو بارەوە وتی، رۆژانە "چەکی تایبەت بە بەرگریکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەگاتە ئۆکراینا. هەروەها ئێمە هاوئاهەنگی بۆ گواستنەوەی چەکی هاوشێوە رێکدەخەین. هەروەها یارمەتی مرۆییش پێشکێشی گەلی ئۆکراینا دەکەین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار