وەزارەتی داد كۆی ژمارەی موچەخۆرانی حكومەت رادەگەیەنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی لەهەریمی كوردستان بڵا,كردەوە و رایگەیاند:"ژمارەی فەرمانبەران كەمیكردووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 09-03-2022  وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەراورد بە ساڵی 2020،  (62) فەرمانبەر کەمیکردووە کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە (1.4%)، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2016، (252) فەرمانبەر کەمیکردووە، کە بە رێژەی سەدی دەکاتە (7٪) . ئێستا وەزارەتی داد 4هەزار و 418 فەرمانبەری هەیە".

ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی ساڵی 2020

كۆی گشتیی مووچە‌خۆران:

1251451

كۆی گشتیی فە‌رمانبە‌رانی ھە‌رێمی کوردستان (سە‌ربازی و شارستانی(sad)

751805

كۆی گشتیی خانە‌نشینی:

242269

كۆی گشتیی وارسی شە‌ھید و زیندانی سیاسی:

98937

چاودێری كۆمە‌ڵایە‌تی و خاوە‌ن پێداویستی:

159160

زیاتر لە‌ 250 ھە‌زار كە‌س بە پلەی سە‌ربازی دامەزراون کە پۆلیسی سە‌ر بە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ، وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌ بە ‌ھێزە‌كانی 70 و 80وە‌، پاسە‌وانی و زێرە‌ڤانین. واتە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ چە‌كیان پێیە‌.

زۆرترین فەر‌مانبە‌ر لە‌ وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ ژمارەی مووچە‌خۆرانی 167405 کەسن و 22.2%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانن. دووە‌م وە‌زارە‌تیش دوای وەزارەتی پە‌روە‌ردە‌، وە‌زارە‌تی ناوخۆیە‌ کە ژمارە‌یان 144244 کەسن و 19.1%ی فەرمانبەرانن.

وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌، سێیە‌م وە‌زارە‌تە‌ و 141096 کەسن و 18%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.

رێژە‌ی فەرمانبەران بەپێی رەگەز:

37.2% مێ

62.8% نێر

زۆرترین رێژە‌ی فەرمانبەری مێ لە ‌وەزارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ 55%ـە. كە‌مترین رێژە‌ی ژن لە‌ وە‌زارە‌تە سە‌ربازییەكان 5%ـە، فە‌رمانبە‌رانی شارستانی بە‌بێ سە‌ربازی 47%‏یان لە رەگەزی مێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار