پارتی و یەكێتی لەهەموو شتێكدا شەریكن بۆ ناتوانن لە پرسی چارەنووسسازدا یەك نەبن
ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی : ئارا ئیبراهیم
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەدات كە " هەر كەسێك كاندید بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوە نەبێتە هۆكارێك كە یەكریزی نێو ماڵی كورد تیكبچێت و قور بكات بە سەرماندا و ماڵمان وێران ببێت".
ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی، لە چاوپێكەوتنێكدا كەلە ژمارەی ئەمرۆی 1959 رۆژنامەی هاوڵاتی بلاوكراوەتەوە ئەوە دەخاتەروو:" ئەگەر چی ناكۆكی لەنیۆنماندا هەبێت دەبێت رێكبكەوین و خەتێك بدۆزینەوە لە پێناو خەڵكی كوردستان، واز بهێنین لە هەندێك گیروگرفتی حزبی یان دەمارگیری حزبی، میللەت پێویستی پێمانە، ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ویژدانمان و خوا".

بابهتی پهیوهندیدار