حكومەت پرسی هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراكیەكان تاوتوێدەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران دا پرسی هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراكیەكان و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان تاوتدێدەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە رۆژی 5ی ئازاری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی راپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی رسوومات.
- خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.
- بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.
