دەبوو وەزارەتەكانی دیكەش فەرمانی هاوشێوەیان دەربكردایە
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دوای ئەوەی لە فەرمانێكیدا بەبۆنەی هەشتی مارسەوە مانگێك پێشخستنی بۆ ژنانی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەركرد و دەڵێت:" دەبوو وەزارەتەكانی دیكەش فەرمانی هاوشێوەیان دەربكردایە".
كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان بڕیاری پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی مانگێك بۆ سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچەی ژنانی وەزارەتەكەی دەردەكات.
هەروەها لە سوپاسنامەكەدا وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی بڕیاریداوە بە "پێشخستن بۆ ماوەی یەك مانگ بە مەبەستی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچەی" سەرجەم كارمەندانی ژن لە دیوانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەت".
لەمبارەیەوە كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" هیواداربووم هەموو وەزارەتەكان فەرمانێكی هاوشێوەیان دەربكردایە".
هەروەها وتیشی:" ژنان جگە لەكاری فەرمانگەكەی هەموو ئەركەكانی تری خێزانیشی لەئەستۆیە بۆیە بۆ پاداشتنی ماندووبونیان لەكاری وەزارەتەكان شایانی سوپاس و پێزانینن، ئەمەش دەبێتە هاندەرێك كە زیاتر خزمەتی هاونیشتمانیان بكەن لە فەرمانگەكانیاندا".
