سوپای ئۆکرانیا ئاماری جەنگ بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە رووسیانەی لە جەنگی نێوان ولاتەکەی و ڕوسیادا کوژراون بۆ 12 هەزار بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووە، ''ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لە 14هەمین رۆژی جەنگی نێوان ئۆکرانیا - رووسیا بۆ 12 هەزار کوژراو بەرزبۆتەوە. 

ئەوەشخراوەتەڕوو،  ''49 فڕۆکەو 81 هێلیکۆپتەر، 317 تانک، هەزار و 70 زرێپۆش، 120 تۆپهاوێژ ، 482 ئۆتۆمبێل، 60 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕوسیا تێکشکێنراوە.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''ڕووسیا بەردەوامە لە کوشتنی خەڵکی سڤیلی ئۆکرانی و هێشتا هێزەکانیان لە بەرگریدان بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان لە هێرشەکانی ڕوسیا.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار