قوباد تاڵەبانی پرۆژەی خزمه‌‌تی راگه‌یاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرۆژەی خزمه‌‌تی راگه‌یاند ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ''یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەی خزمەت كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتینە لە‌پێناو باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ھاوڵاتیان.''

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە، لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌ھێشتنی گە‌ندە‌ڵی و كە‌م كردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ ھاوڵاتیانەو بە‌ئامادە‌بوونی چە‌ند وە‌زیر و بە‌رپرسێكی حكومی، قوباد تاڵە‌بانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رێكی گشتی كە‌ لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت توانیویانە‌ كاروباری فە‌رمانگە‌كانیان بە‌ سیستە‌ماتیك بكە‌ن.''

هاوکات، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ وتارێكدا كە‌ لە‌ مە‌ڕاسیمەدا پێشكە‌شی كرد، ئاماژە‌ی بە‌ گرنگی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت دا كە‌ بناغە‌ی سە‌رە‌كی بە‌دیجیتاڵ كردنی حكومە‌ت و دە‌ربازبوونە‌ لە‌ میكانیزمە‌ كلاسیكە‌كە‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە دە‌توانین كە‌متە‌رخە‌می و گە‌ندە‌ڵی نە‌ھێڵین و لە‌ڕێی پۆرتاڵی خزمە‌تە‌وە‌ ( https://services.gov.krd ) خزمە‌تخواز دە‌توانێت ھە‌موو زانیاری و پێویستییە‌كانی ھە‌ر مامە‌ڵە‌یە‌ك بزانێت لە‌ ھە‌موو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە‌ دەتوانین حكومە‌ت بە‌دیجیتاڵی و سیستە‌ماتیك بكە‌ین، رۆتینیش كە‌م دە‌كرێتە‌وە‌ و لە‌قۆناغە‌كانی داھاتوودا كار بۆ بە‌گەڕخستنی سیستە‌می یە‌ك پە‌نجە‌رەیی دە‌كە‌ین بۆ ڕایی كردنی مامە‌ڵە‌ی ھاوڵاتیان لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌‌.''

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەوەشی وتوە، ''ئەم پرۆژەیە ژێرخانێکە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلکترۆنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى ئەلکترۆنی.''

قوباد تاڵە‌بانی دووپاتیشیکردەوە، ''كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین یە‌كێك‌ لە‌ ئامانجە‌ سە‌رە‌كیە‌كانی ئە‌م پڕۆژە‌یەیە‌ لە‌پێناوی باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ھاوڵاتیان.''

هاوکات، دوای تە‌واو كردنی وتارە‌كە‌ی، جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بڕوانامەى رێزلێنانی بەخشییە بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتییە‌كان و ھانی دان بە‌ردە‌وام بن و داوای كرد كە‌ ھە‌موو بە‌رپرسە‌ حكومییە‌كانی تر كار لە‌سە‌ر بە‌سیستە‌ماتیك كردنی فە‌رمانگە‌كانیان بكەن و خزمە‌تی باشتری ھاوڵاتیان بكە‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار