نێچیرڤان بارزانى بۆ رۆژنامه‌نوسان: سه‌ندیکایه‌کى پیشه‌یم ده‌وێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان ده‌ڵێت:" نێچیرڤان بارزانى له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌ندیکا پێى راگه‌یاندین که به‌رگرى له ئازادى و مه‌زڵوم بکه‌ین".
ئه‌نوه‌ر حسێن بازگر، له‌وتارێکدا که له هاوڵاتى بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌روو که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم داواى لێکردوون که سه‌ندیکایه‌کى پیشه‌یى ده‌وێت.
نوسه‌ر وته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس ده‌کات که "له باره‌ى میدیا و سۆسیال میدیاوه، لێتان ناشارمه‌وه نیگه‌رانم، چونکه جۆرێک له فه‌وزا دروستبوه، به‌ڵام نابێت کۆڵ بده‌ین له چاککردنى".
هاوکات پێى راگه‌یاندوون که "هه‌ندێ ڕووداو و که‌یسى میدیا و ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه، ئێمه گه‌وره‌ى ده‌که‌ین و هه‌ندێکى ئێوه گه‌وره‌ى ده‌که‌ن، که ده‌بێ هه‌ردوولامان واقیعییه‌ت باسبکه‌ین، هه‌ندێ که‌یس هه‌یه، باش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌کردوون، زه‌ره‌رى داوه له پێگه‌ى هه‌رێم و پرسى ئازادى".
