شاخەوان عەبدوڵا: راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەردەوام نابێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند:"راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەردەوام نابێت".
ئەمرۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2022 شاخەوان عەبدوڵا لە وتەیەكدا لە بۆنەیەكی تایبەت بە جلی كوردی لە پارێزگای كەركوك وتی، "پرۆسەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆتایی هاتووە و ناوی 40 كاندید بۆ ئەو پۆستە رادەستی پەرلەمان دەكرێت، دوای ئەوەش لە پەرلەمان دەست بە رێوشوێنەكان دەكرێت، پەرلەمان بە شێوەیەكی گشتی ناوەكان رادەگەیەنێت".
هەرچی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركوكە، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتویەتی، "راكان جبوری لە پۆستەكەی بەردەوام نابێت و دەگۆڕدرێت، ئەوەشی كە دادەنرێت پێویستە خەڵكی رەسەنی شارەكە بێت و بە دەستپاكی بەناوبانگ بێت".
پێشی وایە، "ئەوەی چەندین ساڵە روودەدات لەناوبردنی ئاشتی كۆمەڵایەتییە لە كەركوك و نابێت بەردەوام بێت، هەوڵ هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پێكهاتەكان بۆ دانانی كەسێك، تاوەكو ئێستاش هیچ رێكەوتنێك نییە بۆ بەردەوام بوونی راكان جبوری".
