لێكۆڵینەوە لە داهاتەكانی سلێمانی دەستپێدەكات و قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك پێكدەهێنێت كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات لەبارەی هۆكاری كەمبوونی داهاتەكانی سلێمانی‌ و دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری كێشەكە دەخرێتەڕوو.

میدیای یەكێتی ئاشكرایكردووە، قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك لەبارەی هۆكاری كەمبوونی داهاتەكانی سلێمانی پێكدەهێنێت، كە بەدواداچوون دەكات بۆ سەرجەم ئەو بەڕێوبەرایەتییانەی داهاتییان لەسنوری سلێمانیدا هەیە".

هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە "لێكۆڵینەوە لەداهاتەكانیان دەكرێت" و دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری كێشەكە دەخرێتەڕوو.

لەچەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:" لەسەردەمی پەتای كۆرۆنا داهات لە سلێمانی زیاتر بووە بەراورد بە ئێستا"، ئەوەش لەلایەن یەكێتییەوە كاردانەوەی لێكەوتەوەو بە خشتەیەك ئەو پارەیەی بۆ سلێمانی دیاری كراوە و ئەوەی بۆ هەولێرو دهۆك دانراوە لە میدیاكانی یەكێتی بڵاوكرایەوە وەك وەڵامێك بۆ مەسرور بارزانی.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار