رووسیا یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر فینله‌ندا جێبه‌جێ کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى راگرتنى ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى بۆ فینله‌ندا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش وه‌ک یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ى مۆسکۆ دێت به‌رانبه‌ر هیلسینکى که داواى ئه‌ندامێتى ناتۆى کردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه کۆمپانیاى غازى سروشتیى گاسومى فینله‌ندا به رۆبڵ پاره‌ى پێویستى بۆ کڕینى غاز نه‌داوه که پێویست بوو له یه‌کى نیسانه‌وه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى غازى روسیا به رۆبڵ ئه‌نجام بدرێن، بۆیه به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌و وڵاته راگیراوه.
هه‌روه‌ها کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى ساڵى رابردوو 70%ى پێویستى فینله‌ندا بۆ غازى سروشتى دابین کردبوو.
هاوکات کۆمپانیا روسییه‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که دواى رازیبونیان به پێدانى نرخى غازه‌که به ڕۆبڵ هه‌نارده‌کردنى غاز ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه
بڕیارى فرۆشتنى غاز به وڵاتانى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن روسیاوه به پاره‌ى رۆبڵى رووسى بۆ ئه‌وه‌یه کاریگه‌رى سزا ئابورییه‌کانى سه‌رى که‌مبکاته‌وه ئه‌وه‌ش دواى جه‌نگه‌که‌ى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو وڵاتانى دیکه‌وه سزاى ئابوورى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه که به‌هاى رۆبڵ به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیووه.
هه‌ریه‌ک له سوید و فینله‌ندا به فه‌رمى له هه‌فته‌ى رابردوودا داواى بوون به ئه‌ندامێتیان له هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) کرد‌و له‌لایه‌ن جۆبایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا پێشوازیان لێکراوه.
فینله‌ندا به‌درێژایه‌ى هه‌زارو 300 کیلۆمه‌تر سنورى له‌گه‌ڵ رووسیادا هه‌یه‌و مۆسکۆ پێیانوایه بوونى فینله‌ندا به ئه‌ندامى ناتۆ مه‌ترسى گه‌وره بۆ سه‌ر رووسیا دروست ده‌کات.