قوباد تاڵه‌بانى: رێگرى له‌هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ک بۆ سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى ده‌که‌ین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى له سلێمانى نه‌خشه‌ى زیاده‌رۆییه‌کان پیشانى قوباد تاڵه‌بانى ده‌دات و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تیش رایگه‌یاند:" پێویسته به‌هه‌موو شێوازێک رێگرى بکرێت له‌هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ک که بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵى گشتی".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى کرد و به‌ئاماده‌بونى له‌یلا عومه‌ر سه‌رۆکى شاره‌وانی، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى بۆ سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى له‌سلێمانى کۆبۆوه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى بوارى وه‌به‌رهێنان کرا که زه‌وییان وه‌رگرتوه و به‌شێکى زیاده‌ڕه‌ویه و بڕیاردرا کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نى ئه‌و پڕۆژانه‌دا ئه‌نجام بدرێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه.
هاوکات هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، ده‌بێت به‌هه‌مو شێوازێک رێگرى بکرێت له‌هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ک بۆ سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى و پشتیوانى خۆشى بۆ هه‌نگاوه‌کانى لیژنه‌که دوپات کرده‌وه.
دواتر و له کۆتایى کۆبونه‌وه‌که‌دا لیژنه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وییه‌کان نه‌خشه‌ى هه‌مو ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ى نمایش کرد که پۆلێنى ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ى تێدا خراونه‌ته‌ڕو له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنیان.