كوژراوانی سوپاكەی ئەردۆغان هەزار سەربازی تێپەراند

سوپای تورك لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا؛ گیریان خواردووە و توانای دەرچونیان نەماوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سوپاكەی ئەردۆغان لە ناوچەی بادینانی باشووری كوردستان، لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گیریان خواردووە و توانای دەرچوون و گەرانەوەیان نەماوە و گورزی كەمەرشكێنیان لێدراوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ئاماری دوو مانگی رابردووی شەرو پێكدانانەكانی لەگەڵ سوپای داگیركەری سوپای توركیا بڵاوكردووەتەوە كە تا ئەمڕۆ هەزارو شەش سەربازی ئەردۆغان كوژراون.
رۆژی 14ی نیسان تا 14ی حوزەیرانی 2022، كوژراوانی سوپاكەی ئەردۆغان گەیشتووەتە 985 كەس و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا 21 كەسی دیكەیان كوژراوە بەو پێیە بێت دەگاتە هەزارو شەش سەرباز كە دوانیان ئەفسەری باڵای سوپای توركن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە كە هێزەكانی گەریلا 744 چالاكییان ئەنجامداوە، 15 فرۆكەی بێ فڕۆكەوان و دوو ئوتومبێلی زێپۆش تێكشكێندراون.
ئەوەش خراوەتەروو كە هێرشی داگیركاریی لەسەر هەرێمەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینای باشووری كوردستان دوو مانگ زیاتری تێپەڕاند، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لەدژی هێرشەكان، لە هەموو گۆڕەپانێك كە داگیركەران لەوێن، دەستیان بە قۆناغی شەڕێكی مێژوویی كردووە، دەوڵەتی داگیركەری تورك بە تەكنیكی شەڕی پێشكەتووی سەردەم، بە پشتگیریی ناتۆ و جاشەكان بە هەزاران جار بە تۆپ، هاوەن، فڕۆكە و هەلیكۆپتەری شەڕ، هێرشی كردووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنێت.
هاوكات باسی ئەوەشكراوە كە كە سوپای داگیركەری تورك لە زاپ گیریخواردووە، دەشڵێن:" بۆیە شەوی ٢٥ی ئایار هێرشی خۆی فراوان كرد و چووە ڕۆژئاوای ئاوی زاپ، بەڵام هێزەكانمان لەو گۆڕەپانە، لەسەر بناغەی هەنگاوی شۆڕشگێریی بە چالاكی بەهێز وڵامی سوپای داگیركەری توركیان دایەوە، سوپای تورك ویستی لە دۆخی گیرخواردووی خۆی لە زاپ بچێتە دەرەوە، بەڵام زیاتر بووەتە ئامانجی هێزەكانی گەریلا و هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێناوە.

ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئەوەشیان خستۆتەروو كە ؛
سوپای داگیركەری تورك دوو هەزار و 65 بۆردوومان بە فڕۆكەی جەنگیی و هەزار و 493 بۆردوومان بە هێلیكۆپتەری جەنگیی كردووە.
هەروەها 779 جار سوپای تورك چەكی كیمیایی لە دژی گەریلا بەكارهێناوە، لەبەرانبەردا گەریلا 15 جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوپای تورك و 11 چالاكی دەستبەسەراگرتن و 101 چالاكی تەقاندنەوە،
132 چالاكی پێكدادان و دوو چالاكی بۆسەدانان و 151 چالاكی بەچەكی قورس و 288 گورز وەشاندن و كە لە ئەنجامدا لە 14ی نیسان تا 14 حوزەیران 985 سەرباز كوژراون كە دوانیان ئەفسەری پلە باڵان و 166 سەربازی دیكەی ئەردۆغان برینداربوون.
هاوكات، گەریلا بە بەرخودان و گیانفیدایی خۆی دەستیان بەسەر 915 چەك و تەقەمەنی و تۆپهاوێژ و كەلوپەلی سەربازی سوپاكەی ئەردۆغاندا گرتووە. 
" 96 هێلیكۆپتەر، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، تانك و زرێپۆش، سەنگەر و ڕادار و كامێرای چاودێرییان تێكشكاندووە، كە سیانیان هێلیكۆپتەر و 15 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بوون، گورزیش لە 62 هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و سەنگەری سوپای تورك دراوە"، ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە وا دەڵێن.
ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە لە دوو مانگی رابردوودا 58 گەریلا شەهید بوون كە 13 یان بە چەكی كیمیایی بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار