مالكی: دەستدرێژیكردنە سەرعێراق قبوڵناكرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر پەلامارەكانی توركیا هاتەدەنگو ڕایگەیاند: "پێویستە حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بەهەڵوێستەكانیدا بكات بەرانبەر توركیا".
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەتویتێكدا لەسەر هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق نوسیویەتی:" دەستدرێژیكردنەسەر سەروەریی عێراق لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە قبوڵناكرێتو دەبێت حكومەت ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی".
هەروەها دەشنوسێت: "دووبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق لەهەرێمی كوردستانو شەهیدو برینداركردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی زیانی زۆر گەورە بەپەیوەندییەكانی نێوان عێراقو توركیا دەگەیەنێت".
مالیكی لەرێگەی ئەم تویتەیەوە رەخنەی توند لە حكومەتەكەی مستەفا كازمی دەگرێت كە بێدەنگە بەرانبەر هێرش و پێشێلكارییەكانی توركیا.
میدیاكانی عێراق ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە نوری مالكی یەكێكە لە بەهێزترین كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.