چوارچێوەی هەماهەنگی: پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایدەكەینەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانتارێكی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و سەر بەدەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نوری مالیكی ڕایگەیاند:"چوارچێوەی هەماهەنگی بەهاوكاریی هاوپەیمانەكانی لەیەكێتییو سیادە و سەربەخۆمان توانای ئەوەمان هەیە كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار تێپەڕێنین".
كازم حەیدەری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:"لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ژمارە پەرلەمانتارە نوێیە ئاشكرادەبن كە دەچنە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگییەوە".
هەروەها راشیگەیاند كە چوارچێوەی هەماهەنگیو هاوپەیمانەكانی لەگەڵ بەشێك لەهاوپەیمانی سیادە و سەبەخۆكان دەتوانن ژمارەی پێویست بۆ دروستكردنی نیسابی یاسایی پەرلەمانو تێپەڕاندنی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار تەواو بكەن.
لەئێستادا پەرلەمانی عێراق لەسەرەتای پشووی یاسادانانی خۆیدایە، بوتەی ئەو پەرلەمانتارە بەو هۆیەوە ناكرێت لەئێستادا پرسی كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكرێتەوە.