ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بە هاوسەرۆكانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە دووەم ڕۆژیدا لە كۆنگرەی نۆیەمینی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)، هەریەكە لە ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بە هاوسەرۆكانی نوێی حزبەكە هەڵبژێردران.

دوێنێ لە حەسەكە  كۆنگرەی  نۆهەمینی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) بە بەشداری 700 نوێنەر دەستیپێكرد و لە ڕۆژی دووەمی كۆنگرەكەدا هەریەكە لە ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم وەك هاوسەرۆكانی نوێی پارتەكە هەڵبژێردران.

هەروەها كۆنگرەكە بەهەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی كە پێكدیت لە 145ئەندام بەردەوامە و پاشان ئەندامانی لیژنەی دیسپلینی حزبەكە هەڵدەبژێردرێن و ڕاپۆرتی كۆتاییان بڵاودەكاتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار