گەریلا؛ گورزی توند لە سوپاكەی ئەردۆغان دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
"بەشێوازی تیمی گەڕۆك و نیمچە گەڕۆك لە باكووری كوردستانەوە تا هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لە باشوور جاشێك و 25 سەربازی داگیركەری تورك كوژراون".

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی حوزەیرانی 2022، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەسەر چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك بڵاوكردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:"گەریلا بەو چالاكیانە هەم گورزی قورس لە داگیركەران دەدەن هەم گەیشتووەتە ئەو ئاستەی هەرگیز زیانیان بەرناكەوێت، بەكارهێنانی رێبازی تیمەكانی گەڕۆك بە سەركەوتوویی، توانای شەڕی سەركەوتوو و ئاستی شارەزابوونی هێزەكانمان بە رۆحی فیدایی  لە هونەری سەربازی دەخاتەبەرچاو".

هەروەها ئەوەش ئاشكرا كراوە كە"تیمە گەڕۆكەكانمان كە بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی لە باكوورەوە تا باشوور لە هەموو شوێنێك چالاكیی دەكەن، لە ئەنجامی چالاكیی تیمە گەڕۆكەكاندا جاشێك و 25 داگیركەریان سزاداوە، چوار داگیركەریش برینداربوون، چەكێكی ئەی فۆر لەناو براوە، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانیش لەلایەن سوپای توركی داگیركەر بە كاتیۆشا، 21 جار بە فڕۆكەی شەڕ و 14 جاریش بە هەلیكۆپتەر بۆردومان كراون".

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕ شەهید شەڕڤان- شەهید دڵژین عەگیدانی بۆتان:

١٣ی حوزەیران لە گۆڕەپانی شاخی تەنوری هەرێمی بەستا، تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشان شكێن لە داگیركەرانیاندا، لە چالاكییەكەدا كۆنترایەك سزادرا و چەكێكی ئەی ٤ تێكشكێنرا.

١١ی حوزەیران سوپای توركی داگیركەر لە گۆرشەپانی كاتۆ خەلیل لە ناوچەی شاخی وان دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد. تیمە گەڕۆكەكانمان هێزە داگیركەرەكانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و ١٨ی حوزەیران لە سێ قۆڵەوە بە هەماهەنگی خۆیان خستە ناو داگیركەرانەوە، لانیكەم سێ داگیركەر سزادراون.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید شاڤاش مەرعەش:

١٩ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێم ئێم، لە دژی داگیركەران كە دەیانویست بەرەو تونێلەكانی شەڕ بێت، تیمە گەڕۆكەكانمان چالاكییان كرد و داگیركەرێكیان سزادا.

هەمان ڕۆژ دوو داگیركەر كە هەوڵیاندا بچنە لای داگیركەران كرانە ئامانج، لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە سزادران.

دواتر گروپێكی تری داگیركەران بوونە ئامانجی تیمە گەڕۆكەكانمان و لە ئەنجامی گورز بە چەكی سوك و نارنجۆك ٢ داگیركەری تر سزادران.

 كاتژمێرەكانی ئێوارە تیمە گەڕۆكەكانمان هەستیان بە داگیركەران كرد و بۆسەیان بۆ نانەوە، دواتریش شەڕ ڕوویدا، لە شەڕ و بۆسەدا نۆ داگیركەر سزادران، كە دووانیان نیشانشكێن بوون، ٤ ی دیكەش برینداربوون.

ئەو داگیركەرانەی كە گورزیان بەركەوتبوو، كەوتنە دۆخی شڵەژان و بە گۆڕەپانەكەدا بڵاوبوونەوە. كاتژمێر ١٨:٣٥ خولەك تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان ئەمجارە بە نیشان شكێن بە شارەزایی لەو داگیركەرانەیاندا كە بڵاوببوونەوە و شەش داگیركەریان سزادا.

١٩ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیركەران، كە دەیانویست تونێلەكانی شەڕ بۆمبڕێژ بكەن، كرانە ئامانجی تیمە گەڕۆكەكانمان. لەوێ دوو داگیركەر سزادران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هێلیكۆپتەر هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:١٩ی حوزەیران درۆن بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و كاركەر سوڕایەوە. 
١٩ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی وەخەلێ لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە كاتیۆشا بۆردومان كرا.
١٩ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، كوڕەژارۆ، ساجا، كاركەر، چەمچۆ و دەوروبەری شیەی شارەدێی دینارتەی هەرێمی گارە ٢١ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردوومان كرا.
١٩ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و وەرخەلێ ١٤ جار بە هەلیكۆپتە بۆر دومان كران.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار