حزبوڵای عێراق راستییەك لەبارەی موشەكبارانی كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حزبوڵای عێراق ئەو گروپانە ئاشكرا دەكات كە هێرشی موشەكییان كردە سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ.
جەعفەر حسێنی، وتەبێژی كەتائیبی حزبوڵای عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی:" بەپێی زانیارییە هەواڵگریی و ئەمنییەكانمان، گروپە ناپاكەكانی سەر بە هەواڵگریی توركیا لە خورماتوو، بەرپرسن لە هێرشكردنە سەر كێڵگە نەوتیی و غازییەكانی هەرێمی كوردستان".
لە 72 كاتژمێری ڕابردوودا سێ جار كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری شارەدێی قادركەرەم-ی سەر بە چەمچەماڵ مووشەكباران كراوە و دوابەوای ئەو هێرشانە 10 ئوتومبێلی سەربازی بە چەك و ئەسلەحەوە نزیك بوونەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر، بەڵام هێزی پێشمەرگەش خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
هاوكات هەر دوێنێ شەو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كێڵگەی كۆرمۆر بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگەو سامانە سروشتییەكان ژوورێكی عەمەلیاتیان پێكهێنا و تاوتوێی پاراستنی كێڵگە غازییەكان كران.
