سەنتەری میترۆ: نابێت هێرشبەران دەربازیان ببێت لەسزا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر چالاكوان(حەمەی مانگی) دەكات و داوا لە ئاسایشی سلێمانی دەكات لێكۆڵینەوەی جدی لە رووداوەكە بكەن و دەرئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاوبكەنەوە.
شەوی ڕابردوو لەكاتێكدا (حەمەی مانگر) بەرەو ماڵی خۆی كەدەكەوێتە گەرەكی سەرچناری شاری سلێمانی دەگەڕایەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری ڕەنگ ڕەش كەچەند چەكدارێكی تێدابوو پەلاماری دەدەن.

پاش ڕوداوەكە حەمەی مانگر بەسەنتەری میترۆی ڕاگەیاند، كاتێك ئەو چەكدارانە پەلاماریان داوە بە زۆر خراوەت نێو ئۆتۆمبێلەكەیانەوەو بەهەڕەشەوە داوایی پاسۆردی مۆبایلەكەیان لێكردووەو ئەویش پێیداون و چونەتە نێو ئەكاونتەكەی لە فەیسبووك چەند پۆستێكیان سڕیوەتەوە.

هەروەها راشیگەیاند:" پاشان بە كەتەر برینداریان كردم و ئێستا زیاتر لە سی شوێنی جەستەم جێ كەتەر و پەلامارەكەی ئەوانە".

بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاسایشی سلێمانی دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەڕوداوەكە و وتەیان لەحەمەی مانگر وەرگرتوە.

سەنتەری میترۆ لەكاتێكدا ئەم هێرشە ئیدانەدەكات ، داواش لە ئاسایشی سلێمانی دەكات لێكۆڵینەوە جدی لەڕوداوەكە بكەن ودەرئەنجامەكەی بۆ رای گشتی ڕابگەیەنن ئەوانەی ئەم كارەیان كردوە بدرێنە دادگا و دەربازیان نەبێت لەسزا


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار