ئەردۆغان: سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باکوری سوریا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند كەسوورن لەسەر ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازی لە باكووری سووریا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەكەمان".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند:"لەگەڵ تەواوكردنی كەموكوڕییەكانی ناوچەی ئارام، ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی لە باكووری سووریا دەست پێدەكەین".

ئەمە چەندینجارە ئەردۆغان و بەرپرسانی دیكەی باڵای ئەو وڵاتە هەڕەشە دەكەن بۆ ئەنجامدانی داگركارییەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە ئەوان شەڕخواز نین و ئەوە توركیایە ئەوەی دەوێت، بەڵام بەرگری لە خاكی رۆژئاڤای كوردستان(باكورو رۆژهەڵاتی سوریا) دەكەین.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار