لە بادینان سوپاكەی ئەردۆغان لە"ترسی گەریلا" شوێن بەخۆیان ناگرن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك، ئاڤاشین و مەتینا 26 سەربازی دیكەی تورك كوژراون و لە بادینان سوپاكەی ئەردۆغان لە"ترسی گەریلا" شوێن بەخۆیان ناگرن.
ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە شێوەیەكی فیدایی شەڕ دەكەن و گورزی دژوار لە سوپای توركی داگیركەر دەوەشێنن و تووشی ترس و تۆقاندن بونەتەوە بەهۆی فیداییەكانی گەریلاوە.
دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا كە هێزەكانمان بە گیانی جەنگاوەری ئاپۆیی ئەنجامیاندا، ٢٦ داگیركەر سزادران، سیستمێكی كامێرای حەراری، خێمەیەكی سەربازی و سەنگەرێك تێكشكێنران، سیستمێكی كامێرای حەراریش دەستی بەسەردا گیرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك لە ماوەی ڕۆژانی ٢٣ ٢ ٢٤ و ٢٦ی مانگدا چەند چالاكیەك ئەنجامدراوە كە تیایدا ٧ داگیركەر سزادران و كامێرایەكی حەراری دەستی بەسەردا گیراوە و دانەیەكی دیكەش لەناو برا.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین لە دوو چالاكیدا لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ مانگدا شەش داگیركەر سزادران.
لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ ی مانگدا شەش داگیركەر سزادران و لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید شاڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردالە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی مانگدا ٦ داگیركەری دیكە سزادران.
داگیركەران لە ٢٥و ٢٦ی حوزەیراندا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شەهید بەرخودان و ئەشكەوتی برینداران ٢٤ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كرد.