بافڵ تاڵەبانی شیعەكان لەماڵی مام جەلال كۆدەكاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆبونەوەی ماڵی مام لە نێوان یەكێتیی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی موسەننا سامەڕائی و بزوتنەوەی بابلیون بەسەرۆكایەتی رەیان كلدانی كە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاند.
ئەمشەو دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022 لەڕاگەیەندراوێكدا هاوپەیمانی عەزم بڵاویكردەوە، ئەمشەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی ئیرادە و چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی گرنگیان لەماڵی سەرۆك مامجەلال لە بەغدا ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و چارەسەركردنی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی كرا و هەروەها گفتوگۆكرا بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەمەبەستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای تێپەڕاندنی هەمو ئەو ئاڵنگاریانەی هەبێت كە وڵات پێیاندا تێدەپەڕێت.
هێشتا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام پێشتر هاوڵاتی بڵاویكردەوە كە پێشنیاری ناوی (خەسرەو گوڵ محەمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كراوە بۆ كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراقی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش پێی رازییە، هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی كاندیدی یەكێتی تەنها بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای عێراقە.