سەدر هێرشێكی توند دەكاتە سەر بەرهەم ساڵح
"بە داخەوەم بۆ كاندیدكردنی ئەو سەرۆكە لە رابردوو و لە داهاتووشدا"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند:"بە داخەوەم بۆ كاندیدكردنی ئەو سەرۆكە لە رابردوو و لە داهاتووشدا."
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند:"شەرمە بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل نەكردووە."
هەروەها نوسویەتی:" شەرمەزارییە بۆ گەلێك سەرۆك كۆمارەكەی ئاسایكەرەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئیسرائیل بێت و كەسایەتییەكی نیشتیمانی نەبێت و لایەنگیری خۆرهەڵات یان خۆرئاوا بێت".
هاوكات سەدر ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە"رایدەگەیەنم من بەریم لەم تاوانەی كە كردوویەتی كە بەردەم خودا و گەلی عێراقیدا." و " پەشیمانم لە كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری لە رابردووە و داهاتوودا."
پەرلەمانی عێراق بەكۆی دەنگ یاسای قەدەغەكردنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیل دا پەسەند كرد، بەڵام سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساكە نەكردووە.