لەبادینان؛ 34 سەربازی دیكەی سوپاكەی ئەردۆغان كوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ترس و نائارامی سەربازانی توركیا بەرانبەر گەریلاكان گەیشتووەتە لوتكە و 34 سەربازیان كوژران و نۆی دیكەشيان برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پارستنی گەل(هەپەگە) ئەوە ئاشكرا دەكات كە گەریلاكانی ئازادی كوردستان لەسەر هێڵی فیداییبوون تێدەكۆشن و گورزی گەورەیان لە داگیركەران داوە و بە چالاكی "تاكتیكی"یان 34 داگیركەر كوژران و 9 دیكەشیان برینداربوونبریندار بوون.
هەروەها لە دوو پارچە ڤیدیۆدا كە هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لەیەكێكیاندا سەربازانی تورك لە ترسی قەناس بەدەستەكانی گەریلا بە گوریس ئەو خواردن و پێداویستیانەی بە فڕۆكە بۆیان فڕێ دەدرێتە خوارەوە رادەكێشێت.
هاوكات لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا كە بە ڤیدۆ تۆمار كراوەو میدیای رۆژنیوز نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە دوو گەریلا كامێرایەكی حەراری چاودێری سوپاكەی ئەردۆغان تێكدەشكێنن و بەسەلامەتی دەگەرێنەوە شوێنی خۆیان.
لەبەرانبەدرا سوپای داگیركەری تورك گورزی قورس تەكنیكی زۆریان بەكارهێناوەو گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانیان زۆر جار بە هەلیكۆپتەر و ئۆبۆس و فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كرد.